سێشەممە 26 تشرینی یەکەم 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات  



ڕۆژی سێشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جێنێرۆسۆ کالونج باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە خەباتی گەلی کوردستان و پێزانینی هەبوو بۆ خۆڕاگری گەلی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕایگەیاند کە لە وڵاتەکەیدا پێشمەرگە ڕێز و پێگەی تایبەتی هەیە.

هەر لە دیدارەدا بیروڕا لە بارەی هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی و، چۆنیەتی رووبەڕووبونەوەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهانی ئاڵوگۆڕکرا.