یەکشەممە 9 تشرینی یەکەم 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات



ڕۆژی یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی ڕەزا گۆنەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی تازە و ئەو گەڵاڵەنامەیەش تاوتوێ کرا کە لە نێوان لایەنە کوردییەکان و سووننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر بنەمای دەستوور ئامادە کراوە.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی کرایەوە.