پێنجشەممە 17 تەمووز 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات



ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەوەری دیکەی ئەو دیدارەبوو.