سێشەممە 15 شوبات 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات  



ڕۆژی سێشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لە پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوە.

ھەر لەو کۆبوونەویەدا تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی میوان وێڕای پێزانیان بۆ بەردەوامی ئەو چاکسازیانە، ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقیان بە ھەنگاوێکی ئیجابی بۆ سەقامگیریی ناوچە جێناکۆکەکان لە قەڵەم دا.
ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سوریا تەوەری تری ئەو دانیشتنەبوو.