دووشەممە 16 شوبات 2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵيۆزی هەنگاریا لە عێراق دەکات



ڕۆژی دووشەممە 16ی شوباتی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراهیم نفاع باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق سڵاوی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیادا پەرە پێ بدات. هەروەها سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی باڵیۆزی هەنگاریا، پێشوازی لە فراوانبوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا کرد.

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و پێویستی هەماهەنگیی نیودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچەکە.

بارودۆخ و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و هەروەها پڕۆسەی سیاسی عێراق، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.