یەکشەممە 13 تەمووز 2025

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات



ئێوارەی ئەمڕۆ 13ـی تەمموزی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ بۆ یاری کۆتایی جامی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامدا.

لە هەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێرای پیرۆزباییکردن، سەرۆک بارزانی دەستخۆشی خۆی گەیاندە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هەردوو یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ و راهێنەر و یاریزانانی هەردوو یانەکە و تەواوی وەرزشوانانی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە پاڵەوانییەتیەکان بۆ هەردوو یانەکە خواست و سوپاسی کردن.