شەممە 31 ئایار 2025

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات



بەبۆنەی خەڵاتکردنی بەڕێز فەخری کەریم لە لایەن لووتکەی میدیای عەرەبیەوە لە دوبەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە کەسایەتی و ڕۆشنبیری ناسراوی عێراقی و سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بەڕێز فەخری کەریم کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

برای بەڕێز و خۆشەویست فەخری کەریم

بە خۆشحاڵیی زۆرەوە هەواڵی خەڵاتکردنتانم لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبییەوە لە دوبەی بە دەستنیشانکردنتان وەک کەسایەتیی میدیاکاری ساڵ پێگەیشت؛ هەڵبەت ئەم خەڵاتکردنەتان شیاوی پێگە و ڕێچکەی بەخشینی فەرهەنگی و میدیاییتانە. بەم بۆنە دڵخۆشکەرەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم، ئومێدی تەندرووستیی باش و سەرکەوتنی زیاتر و داهينانی زیاتر بۆ دەخوازم.

براتان
مەسعود بارزانی
30ـی ئایاری 2025