ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز شا عەبدولڵای پاشای ئۆردن پەیوندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە ئالوگۆڕ کران. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ.