چوارشەممە 23 ئازار 2022

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ڕێی تەلەفۆنەوە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن



ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی ئاداری ۲٠۲۲ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی ڕزگاریی نیشتمانی کرد و ئەو پێشهاتەی بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و بەدیهاتنی داخوازیی هاووڵاتیان و هەروەها سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.