ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تەممووزی 2025 ، سەرۆک مەسعود بارزانی، لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە محەمەد موحسین گەیاند بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی)ـباوکیان، کە دوێنێ بەهۆی نەخۆشیەوە، کۆچی دوایی کرد.