چوارشەممە 6 نیسان 2022

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەواڵی تەندروستیی دکتۆر ئەیاد عەلاوی پرسی



ڕۆژی چوارشەممە ٦ـی نیسانی ۲٠۲۲ سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر ئەیاد عەلاوییەوە کرد، کە دوای تێکچوونی باری تەندروستی بۆ وڵاتی ئۆردۆن گواستراوەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەو نەشتەرگەرییەش ڕاگەیاند کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئۆردۆن بۆ دکتۆر ئەیاد عەلاوی ئەنجام دراوە و، هیوای شیفای خێرا و تەندروستی بۆ خواست.