یەکشەممە 8 ئازار 2026

سەرۆک بارزانی لە تەندروستیی نازم حەمەد کانەبی پرسیەوە



ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز (نازم حەمەد کانەبی)، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بەهۆی هێرشی دڕۆنی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، برینداربوو.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە بارودۆخی تەندروستی کاک نازمی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروست باشی بۆ خواست.