چوارشەممە 17 نیسان 2024

سەرۆک بارزانی شازدەمین پێشانگەی نێودەولەتی کتێب لە هەولێر دەکاتەوە



رۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی شازدەمین پێشانگەی نێودەولەتی کتێبی لە هەولێر کردەوە،
ئەو پێشانگەیە کە لە لایەن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری ڕێکخراوە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک میوان و نوێنەری وڵاتان و کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس دەستی بە کارەکانی کردو بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بەردەوام دەبێت.