دووشەممە 12 ئەیلوول 2022

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شانشینی یەکگرتوو دەکات



ڕۆژی دووشەممە 12ی ئەیلوولی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شاهانە و گەل و حکوومەتی بریتانیا کرد و، پرسەنامەی بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو لە تۆماری پرسەدا نووسی کە لە لایەن کونسوڵخانەی بریتانیاوە لە شاری هەولێر کراوەتەوە.