پێنجشەممە 1 ئایار 2025

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر محەمەد شوکری دەکات



رۆژی پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی خۆی بە دکتۆر محەمەد شوکری و خانەوادەکەیان ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی دایکیان.