یەکشەممە 11 تەمووز 2021

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوێخا حاجی برایم دیلمانی دەکات  



ڕۆژی یەکشەممە ١١ـی تەمموزی ٢٠٢١ ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پەیوەندی بە کوڕی کوێخا حاجی برایم دیلمانی کرد و پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێ ڕاگەیاندن.

ھەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو دەڕبڕی ، ھیوای خواست خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەی و خزم و کەس و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت.