دووشەممە 14 تەمووز 2025

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسا دەکات



ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 14ی تەمموزی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

لەو مەراسیمەدا کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ساز درابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو ، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.