ھەینی 31 ئاب 2018

سەرۆك بارزانی پێشوازی لەنێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش دەكات



ڕۆژی هەینی 31ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە برێت مەكگورگ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر..

لەدیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان گۆڕانی هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی ڕێگەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕكرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپەكانی شەراكەتی حەقیقی نێوان نوێنەرانی پێکهاتەکانی عێراق كرایەوە وهەردوو لایەش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە هەتا ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق هەردوولا لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا بن.