چوارشەممە 3 کانوونی دووەم 2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەكات



پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و هەڕەشە ئەمنییەكان و پێویستیی دانانی سنوورێك بۆ هەڕەشە ئەمنییەكان و هەروەها هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا.