شەممە 13 تشرینی یەکەم 2018

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەكات



ڕۆژی شەممە 13ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی  پێشوازی لە نوفل حمادی سوڵتان پارێزگاری نەینەوا كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و گەڕانەوەی ئاوارەكان و ڕەوشی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانكردنەوەی شاری موسڵ ئاڵوگۆڕ كرا.