سێشەممە 11 حوزەیران 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی سعوودی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات



ڕۆژی سێشەممە 11ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سامر سەبهان وەزیری دەوڵەتی شانشینی سعوودی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ كرا.