دووشەممە 20 ئاب 2018

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی دژی داعش دەكات



ڕۆژی دووشەممە 20ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی دژی داعش و شاندێكی یاەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق  و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی داعش لە سووریا و ڕۆژئاوای عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیە ڕۆشنایی خرایە سەر دوایین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و هاوكێشە تازەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق. پەیوەست بە پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەوەی بەلای لایەنە كوردستانییەكان ئەولەوییەتی هەیە ڕەچاوكردن و پابەندبوونی لایەنە عێراقییەكانە بە پڕەنسیپی شەراكەتی حەقیقی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا و هەروەها بوونی گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێكردنی شەراكەت و ڕێككەوتنەكان.