رۆژی دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یۆنامی کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاریی و بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا، هەروەها پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەردوولا هاوڕابوون لە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پڕۆسەیەکی ئارام و دیموکراتیدا.