ڕۆژی شەممە 16ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی سیاسیی سووریا مەحمود ئەلموسەڵەت كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە هانی لایەنە سیاسیەكانی سووریا و حكوومەتی سووریا بدرێت كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پشت بە شێوازی دیالۆگ و یەكترقبووڵكردن ببەستن و گرفت و ئالنگارییەكان تێپەڕێنن. هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە نابێ ناکۆکیی نێوان لایەنەکان ببێتە هۆی شەڕی نێوان کورد و عەرەب.