پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات



ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و ئەگەركانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گرژیی و ئاڵۆزییەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا.

هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراقی بەلاوە گرنگە و، خوازیاری بەردەوامیدانە بە جەنگی دژی داعش لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی بە تایبەت هێزەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستان و مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.