پێنجشەممە 8 تشرینی یەکەم 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڕەنسا لە شاری هەولێر دەكات



ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئولیڤییێ دێكوتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی و دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئەو هەڕەشە ئەمنی و تەحەددیاتەی كە لە بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەن.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر وێڕای جەختكردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندیی دوولایەنە، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.