دووشەممە 9 ئەیلوول 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی بریتانیا لە هەولێر دەكات  



ڕۆژی دووشەممە 9ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كە جەیمس سۆرنتۆن كونسوڵی تازەی بریتانیا بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربوونی حكوومەتی تازە ڕاگەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیارە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و سەقامگیر بێت و هەروەها هیوای خواست پەرە بە پەیوەندییەكانی بریتانیا و هەرێمی كوردستان بدرێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بارودۆخی كەركووك و ناوچەكانی ماددەی 140 تاتوێ كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.