سێشەممە 2 شوبات 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئەرمینیا لە شاری هەولێر دەكات  



ڕۆژی سێشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەرشاك مانۆكیان كونسوڵی ئەرمینیا لە شاری هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر پێزانینی هەبوو بۆ ماندووبوون و خەباتی مێژوویی سەرۆك بارزانی لەپێناو ئازادی و مافەكانی گەلی كوردستان و هەروەها ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند.

تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەروەها هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەرمینیا كردەوە.