دووشەممە 7 حوزەیران 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شێخێكی هۆزی شەمەڕ دەكات  



ڕۆژی دووشەممە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ فەیسەڵ حرووش ئەلجەربا یەكێك لە شێخەكانی هۆزی شەمەڕ كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و بار و گوزەرانی خەڵك لە ناوچەكانی سەر سنووری سووریا و عێراق و ڕۆژئاوای دیجلە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە دۆستایەتی و برایەتی و پێكەوەژیانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناوچەكە كرایەوە.