شەممە 19 شوبات 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی شیوعیی عێراق دەكات  



ڕۆژی شەممە 19ی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی شیوعیی عێراقی بە سەرۆكایەتی ڕائد فەهمی سكرتێری ئەو حزبە كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵی و كاریگەرییان لەسەر دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.