یەکشەممە 21 شوبات 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی دەكات



ڕۆژی یەكشەممە ٢١ی ٢ـی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەید عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی و شاندێكی یاوەری كرد.
 
لەو دیدارەدا بارودۆخ و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوچەیی تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە و، بیروڕاش لەبارەی تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
 
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا كرایەوە.
.