پێنجشەممە 19 کانوونی دووەم 2023

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پێشووی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی دەكات



ڕۆژی پێنجشەممە 19ی كانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پڕۆفیسۆر دكتۆر سوڵتان عەرابی سەرۆكی پێشووی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی كرد.

لەو دیدارەدا پڕۆفیسۆر دكتۆر سوڵتان عەرابی وێڕای ئەوەی پێزانینی هەبوو بۆ ئەو بووژانەوە و ئاسایش و سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد كە پاڵپشتێكی گەورەی گەشەی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بووە. داواشی كرد كە پەیوەندیی نێوان زانكۆكانی هەرێم و زانكۆ عەرەبیەكان و بە تایبەت زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی وڵاتی ئۆردن توندوتۆڵتر ببێت.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لە بایەخی ڕۆڵی زانكۆ و ناوەندە زانستییەكان لە پاراستنی فەرهەنگ و بەهاكانی كۆمەڵگە كرایەوە.