چوارشەممە 3 کانوونی دووەم 2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە دەكات



ڕۆژی چوارشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و دوایین پێشهات و هەڕەشە ئەمنییەكانی سەر عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق و هەماهەنگیی لایەنە براوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتە خۆجێییەكانی پارێزگاكان و هەروەها پێویستیی دابینكردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتیان لە پارێزگاكانی عێراق.