شەممە 4 کانونی یەکەم 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم دەكات  



ئێوارەی ڕۆژی شەممە 4ی كانوونی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو و هاوكێشە سیاسییە تازەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.