پێنجشەممە 16 ئایار 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حزبی حەل دەكات



ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەمال كەربولی سەرۆكی حزبی حەل كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها جەخت لە پاڵپشتی كردنی حكوومەتی نوێی عێراق و خێراكردنی پڕۆسەی تەواوكردنی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا تەئكید لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا كرایەوە.