چوارشەممە 7 نیسان 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان دەكات  



ڕۆژی چوارشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.