سێشەممە 27 ئاب 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی دیالۆگی عێراق دەكات




ڕۆژی سێشەممە 27ـی 8ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ساڵح ئەلموتلەك سەرۆكی بەرەی دیالۆگی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی بەرەی دیالۆگی عێراق.


لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر ئەو ڕێگەچارە سیاسییانە كە دەبنە هۆی پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی.


هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگیی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە.