شەممە 22 ئەیلوول 2018

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات



ڕۆژی شەممە 22ـی 9ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەوڵەكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی تەوقیتاتی دەستووری بێت لە پڕۆسەی سیاسی و جەختیش لە پابەندبوون بە هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكان لە پڕۆسەی حوكمڕانیدا كرایەوە.