شەممە 2 ئازار 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنیی عێراق دەكات  




ڕۆژی شەممە 2ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنیی عێراق كرد.

لەو دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە.

هەروەها بیروڕا لەبارەی پێشڤەچوونەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كوردستان و، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.