شەممە 3 تەمووز 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی دەكات



ڕۆژی شەممە٣ـی تەمووزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.