سێشەممە 24 تشرینی یەکەم 2023

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات



سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات

ڕۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (شیخ جمال الضاري) سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوە و ڕاگۆڕینەوەی نێوان لایەن و پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكان كرایەوە.