دووشەممە 8 شوبات 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئازاد نەجار دەكات  



ڕۆژی دووشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئازاد نەجار كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە دكتۆر ئازاد نەجار كرد بۆ داهێنانە پزیشكییەكەی كە دروستكردنی دڵێكی دەستكردە بۆ مرۆڤ. سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەو داهێنانە پزیشكییەی كرد و ئەو كارە زانستییەی بە مایەی هاندان و شانازی وەسف كرد بۆ هەموو پزیشكانی كوردستان و گەلی كوردستان. هەروەها وێڕای دەربڕینی هەموو جۆرە پشتیوانییەك هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ دكتۆر ئازاد نەجار خواست.