پێنجشەممە 16 حوزەیران 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق دەكات  



ڕۆژی پێنجشەممە 16ی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئالینا ڕۆمانوسكی باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ڕۆبێرت پاڵا‌دینۆ، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێریشئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی تازەی ئەمەریكای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری نوێیدا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون و سەرۆك بارزانی بیروبۆچوونی خۆی لەمەڕ پڕۆسەی سیاسی و چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان ئەوەشی دووپاتكردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردن و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.