پێنجشەممە 29 تەمووز 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكات  



ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ـی تەمموزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئالیڕزا گونەی باڵیۆزی تازەی توركیا لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و مەترسییەكانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.