یەکشەممە 20 کانوونی دووەم 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات



ڕۆژی یەكشەممە 20ـی 1ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكاری و هاوكێشەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندیی نێوان هەردوولا و هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی یەكوتاریی و تەبایی لە كوردستان و پتەوتركردنی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.