دووشەممە 10 حوزەیران 2019

سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوونەوە




ڕۆژی دووشەممە 10ـی 6ـی 2019 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغلو وەزیری دەروەی توركیا كۆبۆوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری دەروەی توركیا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و جەختی لە پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی و بایەخی سەقامگیریی هەرێم كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانە هاوڕا بوون. هەروەها وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی موسڵ و ناوچەكانی تر نیشان دا.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.