ڕۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد.
لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و هەروەها جێبەجێبكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هەسەدە و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا.
لەو كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی داوای كرد كە هەردوولا پابەندی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەو ڕێككەوتنە بن و هەروەها هەماهەنگی نێوان هەموو لایەكان هەبێت كە لە قۆناغەكانی داهاتوو و لە دەستووردا مافەكانی گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت و بچەسپێت.