شەممە 28 ئەیلوول 2019

سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی چوارەمی پارلەمانی كوردستان كۆبۆوە  



ڕۆژی شەممە 28ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی چوارەمی پارلەمانی كوردستان كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوونی ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە خولی چوارەمی پارلەمان كرد و تەئكیدی لەوە كردەوە كە فراكسیۆنی پارتی لە خولی پێشووی پارلەمان لە بارودۆخێكی هەستیار و دژواری سیاسیدا كاری خۆیان بە باشی ئەنجام داوە و ماندووبوونیان جێگەی پێزانینە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و ویستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەنگاونان بەرەو كوردستانێكی بەهێز شی كردەوە. لە بەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی بۆچوونی خۆی لەمەڕ گفتوگۆ و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.