پێنجشەممە 9 نیسان 2020

سەرۆك بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا كازمی ڕاگەیاند



ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی 4ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی حكوومەتی عێراق كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ ڕاسپاردنی مستەفا كازمی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی عێراق ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. سەرۆك بارزانی هیوای خواست كە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەیەكنزیكبوونەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و دەروازەیەكیش بێت بۆ چارەسەربوونی كێشە و قەیرانەكانی عێراق.