پێنجشەممە 26 تشرینی یەکەم 2023

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی شەڕەكەی چیای قەرەچوغ عەقید سالح زراری دەكات



دوای سێ ڕۆژ لە برینداربوونی شەهید عەقید سالح زراری لە شەڕەکەی چیای قەرەچوغ و مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو، ڕۆژی پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەكەمی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی شەهید عەقید سالح زراری كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە خانەوادەکەی ڕاگەیاند.